ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنهوهی ئیسلامینوسەران
بزووتنەوەی ئیسلامی نەخشەی بووژانەوەو هەڵسانەوە دەنەخشێنێ

بزووتنەوەی ئیسلامی نەخشەی بووژانەوەو هەڵسانەوە دەنەخشێنێ
د.عبدالله وەرتێ ✍️باسک نێت
میژووی سەرهەڵدانی ڕابوونی ئیسلامی کوردستان یەکسانە بەدروستبوونی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بێداری ئیسلامی و ووشیاری کۆمەلگەی کوردستان لەبواری ئایینیەوە بنچینەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی درستبوونی بزووتنەوەی دایک، ئەوەی ئەمڕۆ هەیە لەدەعوەو بانگەوازو میدیای ئیسلامی وگوتاری ئیسلامی وحیجاب وڕیش و کارەمرۆیی وخیرخوازیەکان وئاکارەجوانەکانی کۆمەلگەی موسوڵمانی کوردستان هەمووی سەرچاوەکەی بۆمێژووی پاک ونیەتی بیگەردی ئەوبزاوتە شەریفەدەگەرێتەوە کەمامۆستامەلاعوسمان وهاوڕێکانی نەخشەیان بۆدانا
ئامانج لەدامەزراندنی پاراستنی شوناسی ئایینی ونەتەوەیی گەلی کوردستان بوو، پێمان وایە ئیسلام هەوێنی سەرکەوتووبوونی گەلەکەمان وگەیشتنەبەمافەڕەواکانمان، زۆر سەرکردەو زانای بلیمەت وجەنگاوەرانی گیانی خۆیان کردە فیدای ئەوڕێبازەو جیهانێک لەبیرو هزری ڕەسەن وئەرێنیان جێهێشتووە لەدوای خۆیان، لاوانی ئەمڕۆ و داهاتوو کەڵکیان لێ وەردەگرن
لەساڵیادی دامەزراندنی ئەم بزاڤە ئیسلامیەڕەسەنەدا دروود بۆگیانی پاکی شێخەمەزنەکانی کەبەردی بناغەی حەڕەکەیان داڕشت چرایەکەی تادنیادنیایە بەدرەوشاوەیی دەمێنێتەوە لەمەیدانی تێکۆشاندا بەردەوامی دەبێت
لەهەموو قۆناغەکانی خەباتی ئیسلام خوازی ونیشتیمانیدا سەر راستانە هەنگاوی ناوە بۆهیچ بەرژەوەندیەک سازشی نەکردووە، لەو پێوو دانگەشدا قوربانی زۆری داوە، بزووتنەوە هەلنەتۆقیوە بۆبەژەوەندی ودەستکەوتی سیاسی و ماددی وەک هەندێک گروپی بێبنەماو ئەساس، باسک رەگوریشەی قوڵی هەیە
لەنێوشادەمارەکانی گەلەکەیدا ، ئەوانەی ویستیان ودەیانەویت مێژووی پرشکۆی بشێوێنن خۆیان دەپوکێنەوەو مایە پوچدەبن بەڵام بزووتنەوە وەک کێوەکانی کوردستان بەسەر بەرزی وپۆڵایینی دەمینیتەوە و نەخشەی بوژانەوەو هەلسانەوە دەنەخشێنێ بەهەوڵ وهیممەتی سەرکردەو کادیرە دڵسۆزو ماندونەناسەکانی، لەم قۆناغەیدا بەراوورد بەرابردوو لە هەموو کاتێک بەهیزترو تۆکمەترە مەرکەزیەتی حیزبی وسیاسی لە لوتکەدایە کەبەهێزترین فاکتەری سەرکەوتووبوونە لەخەباتی سیاسی ومەدەنی ورێکخراوەییدا، لەنێو جەرگەی ڕوداوە هەرێمی ونیودەولەتیەکاندا سیاسەت وانێکی بەئاگایە بەحیکمەت ودانایی رابەرەکەی و سەرکردایەتیەکەی، ڕەوتی ئیسلامی کوردستان کەوتۆتە بازنەیەکی داخراوو چەق بەستوو بەهۆی دابرانی لە لەکارەسەرەکیەکان وئامانجە ستراتیژیەکانی خەباتی بزاڤە ئیسلامیەکان هەربۆیەدەڵێم تاسەرکردایەتی تەوژمی ئیسلامی نەکەویتەوە دەستی بزووتنەوە ئەستەمە حالی رەوتی ئیسلامی لەوە باشتربیت چونکە ئەودنیابینی و جورئەتەسیاسیەی ڕابەرو سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی هەیەتی هەموویان لیی بەهرەمەند دەبن ورەوتەکەش دەکەویتەسەرپێ ، پێم وایەسیاسەتکردن عەمەلیەیەکی زۆرئاڵۆزو دژوارە شیکاری هەڵە و لاوازی ئەدای ڕابردوو وای کردووە نەتوانی ببی بەجیگەی متمانەی جەماوەری گشتی وکۆمەلگە، گیانی بەرانگاری ورووبەرووبوونەوەو فیداکاری بەهەمووکەسێک ناکری، بەلام قوتابخانەی باسک تایبەتمەندی وشەهامەت ودیڕایەتی تایبەتی هەیەبۆپرس وڕوداوو پێشهاتەکان هەربۆیەش دوژمنەکانی ئەو قوتابخانەیە نەوەستاوون بەدریژایی مێژوو لەپیلان و پیلانگێڕی لێمان بەڵام توانیومانە هەموو قۆناغ ومەترسیەکان تێپەڕێنین، نەیارەکان لەدەستکەوتەسیاسیەکانی بزووتنەوە شۆکداماوون شەرمنی لەسیاسەتکردن گوزەشت سەراحەت وڕاشکاوی دەکەینە هەوێنی پلانەکانی داهاتوومان




