
بە هۆی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، دوو کەس کوژران و ١٠ کەسی دیکە بریندار بوون.
باسک نێت
هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە لوبنان کە لە ١٧ی نیسان ڕاگەیاندرا، بەردەوامە.
لەم بارەیەوە ئاژانسی هەواڵی لوبنان NNA بڵاوی کردووەتەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل شەوی ڕابردوو چەند ناوچەیەکیان لە باشووری ئەو وڵاتە لەوانەش ناوچەی نەباتیە و هاریس بۆردومان کردووە.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاندووە کە بە هۆی ئەو بۆردومانانە، دوو کەس کوژراون و ١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




