
“ئێران رەزامەندی دەربڕیوە کە جارێکی تر هەرگیز گەرووی هورمز دانەخات”
باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ:
ئێران بە هاوکاری ئەمریکا، هەموو مینە دەریاییەکانی لابردووە یان لە پرۆسەی ئەو کارەدایە.
(ناتۆ)م ئاگادار کردەوە کە دوای کردنەوەی گەرووی هورمز، هیچ هاوکارییەکی ئەوان پێویست نییەو ئێستا دەتوانن کەشتییەکانیان نەوت بار بکەن.
ئێران رەزامەندی دەربڕیوە کە جارێکی تر هەرگیز گەرووی هورمز دانەخات و چیتر گەرووەكە وەک چەک لەدژی جیهان بەکارناهێنرێت.
ئەمریکا بۆردومانی لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە قەدەغە دەکات.
ئەمریکا هەموو ئەو “تۆزە” ئەتۆمییە بەدەستدەهێنێت کە فڕۆکە بۆمبهاوێژە بەهێزەکەمان B-2 دروستیكردووە.
رێککەوتنەكە لەگەڵ ئێران پەیوەندی بە لوبنانەوە نییە، بەڵام ئەمریکا بەجیا لەگەڵ لوبنان کاردەکات و بەشێوەیەکی گونجاو مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە دەکات سەبارەت بە حزبوڵڵا.
هیچ جۆرە پرۆسەیەكی ئاڵوگۆڕی پارە لەگەڵ ئێراندا نەكراوە.




