جیهانهەواڵ

بەپەلە.. جێگری سەرۆکی ئەمریکا: تۆپ لە گۆڕەپانی ئێرانیەکاندایە بۆ ڕێککەوتن

بەپەلە.. جێگری سەرۆکی ئەمریکا: تۆپ لە گۆڕەپانی ئێرانیەکاندایە بۆ ڕێککەوتن

باسک نێت

جەی دی فانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ فۆکس نیوز:

لە میانی گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئێرانییەکان لە ئیسلام ئاباد، هەموو شتەکان بە خراپی بەڕێوەنەچوون.

ئێرانییەکان لە دانوستانەکاندا هەنگاویان بەرەو لای ئێمە نا، بەڵام هەنگاوەکانیان بەس نەبوون بۆ ڕازیکردنی واشنتۆن.

مەرجی سەرەکیمان ئەوەیە کە ئێران بەتەواوی لە هەر توانایەکی پیتاندنی یۆرانیۆم دابماڵرێت.

ڕێگە نادەین ئێران گەرووی هورمز وەک کارتێکی گوشاری ئابووری بەکاربهێنێت.

من بەتەواوی لەگەڵ سەرۆک تڕەمپ هاوڕام کە نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

هێزی دەریایی ئەمریکا ڕێگری لە هەر کەشتییەک دەکات کە بەرەو بەندەرەکانی ئێران بڕوات.

بەستنی خولێکی تری دانوستانەکان بەستراوەتەوە بە ئێرانییەکان و وەڵامدانەوەیان بۆ داواکارییەکانمان.

تڕەمپ دەیەوێت ئێران ئەو یۆرانیۆمە ڕادەست بکات کە لەژێر دامەزراوە ئەتۆمییەکاندا نێژراوە.

پێشبینی دەکەین ئێران پێشکەوتن بەدەستبهێنێت سەبارەت بە کردنەوەی گەرووی هورمز.

پێشبینیمان دەکرد ئێران دوای ئاگربەست گەرووی هورمز بەتەواوی بکاتەوە، بەڵام ئەوەی نەکرد.

ڕێککەوتنە گەورەکە بەستراوەتەوە بەوەی ئێران دەستبەرداری هەوڵەکانی ببێت بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی و کۆتایی بە پاڵپشتیکردنی تێرۆر بهێنێت.

پێموایە ئەگەری واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی گەورە هەیە، بەڵام ئەوە دەمێنێتەوە سەر ئێرانییەکان کە هەنگاوی داهاتوو بنێن.

ئەو گەمارۆیەی خراوەتە سەر نەوت لە تەنگەی هورمز، فشارێکی ئابووری لەسەر ئێران دروست دەکات.

ڕۆژانی داهاتوو ئەوە دەردەخەن کە ئایا ئێرانییەکان ئامادەن هەنگاوە کۆتاییەکان بەرەو ڕێککەوتنێکی گەورە بنێن یان نا.

دانوستانکارە ئێرانییەکان کەسانی کەللەڕەق و سەختن، هەروەها خاوەندارێتی ئێران لە چەکی ئەتۆمی باجێکی قورس و ترسناک بەسەر جیهاندا دەسەپێنێت.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close