
بەرپرسێکی باڵای ئێران:
تاران ملکەچی هۆشداری كۆتایی و فشارەکان نابێت بۆ بڕیاردان
باسک نێت
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئێرانەوە بڵاویكردەوە: تاران ملکەچی هۆشداری كۆتایی و فشارەکان نابێت بۆ بڕیاردان و لە بەرامبەر ئاگربەستێکی کاتی گەرووی هورمز ناکاتەوە و پێی وایە ئەمریکا ئامادە نییە بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی.
رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەکانەوە ئەوەشی راگەیاندووە: واشنتۆن و تاران وەڵامی ئەو پێشنیازەیان نەداوەتەوە کە درەنگانی شەوی یەکشەممە بۆ عراقچی و ویتکۆڤ نێردراوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




