جیهانڕاپۆرتهەواڵ

تورکیا زیادبونی نرخی کارەبا و غاز بە ڕێژەی 25% ڕادەگەیەنێت

دەستەی ڕێکخستنی بازاڕی وزەی تورکیا ڕایگەیاند کە زیادکردنی 25%ی نرخی کارەبا و غاز لە شەممەوە چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

باسک نێت

ئەوە جگە لەوەی كە زیادكردن بە شێوەی جیاواز كەرتەکانی پیشەسازی، بازرگانی و کشتوکاڵیش دەكرێتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی دەستەی ڕێکخستنی بازاڕی وزەی تورکیا، “بەرزبونەوەی تێچوی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەبا بوەتە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی فرۆشتنی کارەبا بە ڕێژەی 25%، هەروەها نرخی غازی سروشتی بە تێکڕای 25% بۆ بەکارھێنەرانی ماڵان زیادکراوە”.

بەپێی ئەم زیادکردنە، پسوڵەی ئەو هاوبەشانەكی كە ماڵییەی کە 100 کیلۆوات/كاتژمێر بەکاردەهێنێت، بۆ 323 لیرەی تورکی (6.29 یۆرۆ) بەرز دەبێتەوە.

دەستەکە ڕونیکردەوە کە زیادبونی نێوان 5.8% بۆ 24.8% بەسەر بەکارهێنەرانی کەرتەکانی پیشەسازی، بازرگانی و کشتوکاڵیشدا جێبەجێ دەکرێت.

ئەوە لەكاتێكدایە سنوردارکردنی هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەروی هورمز لەلایەن ئێرانەوە لە دوای هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەری لە 28ی شوبات، بوەتە هۆی بەرزبونەوەیەکی بەرچاوی نرخی نەوت و غاز لە بازاڕە جیهانییەکاندا

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close