ئابووریجیهانڕاپۆرتهەواڵ

 “لە 24 کاتژمێری رابردوودا تەنها 15 کەشتی لە گەرووی هورمز تێپەڕیووە”

“لە 24 کاتژمێری رابردوودا تەنها 15 کەشتی لە گەرووی هورمز تێپەڕیووە”

باسک نێت

ماڵپەڕی “تابناک”ی ئێرانی:

لە 24 کاتژمێری رابردوودا تەنها 15 کەشتی لە گەرووی هورمز تێپەڕیووە، لە سایەی كۆتوبەندكردنی توندی جوڵەی كەشتیوانی.

 کەشتییەکان دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە دەسەڵاتدارانی ئێران بەناويدا تێپەڕیون، لەگەڵ رێوشوێنی توندی چاودێریکردن بۆ هاتوچۆی دەریایی لە ناوچەکەدا.

ژمارەیەک کەشتی هێشتا چاوەڕێی مۆڵەتی پەڕینەوە دەکەن، لەکاتێکدا هەندێک لە کۆمپانیاکانی کەشتیوانی پێیان باشە گەشتەکانیان دوابخەن تاوەکو دۆخی ئەمنی روون دەبێتەوە.

هاتووچۆی دەریایی لە گەرووەکەدا بە بەراورد بە ماوەی پێش هێرش بۆ سەر ئێران نزیکەی 90% کەمیکردووە، ئەمەش گوزارشت لە ترسى کۆمپانیا جیهانییەکانی کەشتیوانی دەکات.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close