جیهانهەواڵ

ئەمریکا کێشەی تێکەوتووە و چەندین فەرماندەی باڵا دوردەخرێنەوە

بەپێی دوایین زانیارییەکان لە میدیاکانی ئەمریکاوە، بە بڕیاری ترەمپ، ژەنەڕاڵ راندی جۆرج، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا لە پۆستەكەی دوورخراوەتەوە.

بڕیارەكەی ترەمپ و وەزیری شەڕ، تەنها سەرۆك ئەركانی نەگرتووتەوەو بەڵكو زیاتر لە 13 سەركردەی دیكەی سوپاشی گرتووەتەوە و ئەم بڕیارە دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

زۆربەی میدیاکانی ئەمریكا ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵەکانی تیمی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی ڕیشەیی لە وەزارەتی بەرگری (پنتاگۆن).

باس لەوە دەکرێت کە ئیدارەی نوێ دەیەوێت ئەو ژەنەڕاڵانە دووربخاتەوە کە بە نزیک لە سیاسەتەکانی ئیدارەی پێشوو (بایدن) دادەنرێن.

میدیاکانی وەک وۆڵ ستریت جۆرناڵ The Wall Street Journal باسیان لەوە کردووە کە فەرمانێکی کارگێڕی ئامادەکراوە بۆ دروستکردنی لیژنەیەکی تایبەت بە ناوی “بۆردی جەنگاوەران”، ئەرکی ئەم لیژنەیە پێداچوونەوەیە بە توانای ژەنەڕاڵە پلە باڵاکان و دوورخستنەوەی ئەو کەسانەی کە “کوالێتی سەرکردایەتییان تێدا نییە”، کە زۆرێک لە چاودێران ئەمە بە “پاکتاوکردنی نەیاران” ناودەبەن.

بەشێک لە میدیا ڕاستڕەوەکان (وەک Fox News) دەڵێن کە ژەنەڕاڵ راندی جۆرج و چەند سەرکردەیەکی تری سەربازی، ڕەخنەی ئەوەیان لێگیراوە کە زیاتر جەختیان لەسەر بابەتە کۆمەڵایەتییەکان و هەمەجۆریی کردووەتەوە لەبری ئامادەیی جەنگی، هەر بۆیە گۆڕینیان بە پێویست دەزانرێت بۆ گەڕاندنەوەی هێز بۆ سوپا.

میدیا لیبراڵەکان ئاماژە بە نیگەرانییەکی قووڵ لە ناو پنتاگۆن دەکەن. باس لەوە دەکرێت کە ئەم جۆرە دوورخستنەوانە دەبێتە هۆی، تێکدانی سەقامگیری سوپا و بە سیاسی کردنی .

ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی نوێی ئەمریکادا بەم شێوەیە دەستوەردان لە پۆستە سەربازییە پیشەییەکاندا بکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close