
ئەمریکا هەزاران سەرباز ڕەوانەی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست دەکات
باسک نێت
کەناڵی “فۆکس نیوز”
هێزێکی ئەرکدار کە لە ٤ هەزار و ٥٠٠ دەریاوان و سەربازی مارینز پێکدێن، لە ڕێگەی زەریای هێمنەوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوتوون. ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر ٢ هەزار سەربازی دیکە و ٣ کەشتی جەنگی ڕەوانەی ناوچەکە کرابوون.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) پلانێکی وردی بۆ بڵاوکردنەوەی هێزی زەمینی لە ناو خاکی ئێران ئامادە کردووە، بەتایبەتی لە دوورگەی خارک, ئامانجی ئەم پلانە پێدانی بژاردەی سەربازییە بە ئیدارەی ترەمپ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر تەقینەوەیەکی زیاتری بارودۆخەکە.
ئەم ئامادەکارییانە دوای ئەوە دێن، کە لە کۆتایی مانگی ڕابردووەوە (٢٨ـی شوبات)، زنجیرەیەک هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوخۆی ئێران ئەنجامدران. تاران لە وەڵامدا بە مووشەک و درۆن هێرشی کردە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و خاکی ئیسرائیل.




