جیهانعێراقهەواڵ

لە پەرلەمانی عێراق هەڵمەتێک دژی وڵاتی ئوردون دەستیپێکرد

باسک نێت

دوای ئەوەی دەنگۆی بەشداری کردنی ئوردون لە هێرشە سەربازیەکەی سەر گروپە چەکداریەکانی عێراق بڵاوبویەوە، لەپاڵ بەکارهێنانی خاکی ئەو وڵاتە بۆ هێرشەکان،

لە پەرلەمانی عێراق هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژوو دەستی پێکرد و ئاراستەی سەرۆکایەتەی پەرلەمان کراوە، بۆ ڕاگرتنی هەرزانفرۆشتنی نەوتی عێراق بە ئوردن، وەک کاردانەوەیەک دژی بەشداری ئەو وڵات لە هێرشەکان.

جێی باسە ڕۆژانە عێراق ۱۰ بۆ ۱٥ هەزار بەرمیل نەوت بە ۱٦ دۆلار هەرزانتر لە نرخی بازاڕ بە ئوردن دەفرۆشێت.
دوێنێ ستاندەر لە شیکاریەک پێشبینی ئەو ڕێوشوێنەی کردبوو لە عێراقەوە دژی ئوردون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close