
دۆناڵد ترەمپ:
دانوستان ناكەین و هێرشەكان بەردەوام دەبن
باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، جارێكی تر داوای خۆ رادەستكردنی بێمەرج لە ئێران دەكات.
ترەمپ ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی “سی بی ئێس نیوز” وتی: ئێمە کارێکی باوەڕپێنەکراومان لە ئێران کردووە، موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان لەناوبراوە، هێزی دەریایی ئەوانمان نوقكردووە، هیچ شتێک نەماوە.
دووپاتیشی کردەوە، هیچ بایەخێك بە دانوستان لەگەڵ ئێران نادات و هێرشەكان بەردەوام دەبن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




