
خولی دووەمی دانوستانی ئەمریکا و ئێران دەستپێدەکاتەوە
باسک نێت
ئاژانسی رۆیتەرز:
شاندێکی باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی ستیڤ ویتکۆف و جێرد کوشنەر، بەیانی رۆژی سێشەممە لە جنێڤ لەگەڵ لایەنی ئێرانی کۆدەبنەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە بە درێژەپێدەری ئەو گفتوگۆیانە دادەنرێت کە لە 6ـی شوبات بە میوانداریی عومان دەستیان پێکردبوو.
دوای کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ئێران، بڕیارە هەر هەمان رۆژ ویتکۆف و کوشنەر بەشداریی لە گفتوگۆیەکی سێ قۆڵیدا بکەن لەگەڵ نوێنەرانی رووسیا و ئۆکرانیا. ئەم هەنگاوە وەک هەوڵێکی چڕی ئیدارەی نوێی ئەمریکا دەبینرێت بۆ دۆزینەوەی کلیلێک بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگەی ماوەی نزیکەی چوار ساڵە بەردەوامە و هاوسەنگییە جیهانییەکانی تێکداوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




