
شەڕى نێوان گرووپە چەکدارەکانى لیبیا سەریهەڵداوەتەوە
باسک نێت
میدیاکانی لیبیا
شەڕ و پێکدادانەکان کە لە نزیک ڕێگای کەنار دەریاکانى شاری زاویەی ڕۆژئاوای تەرابلوس سەریهەڵدا و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی کەتیبەی ١٠٣ کە بە ” کەتیبەی سەلعە” ناسراوە، کوژرا.
بەهۆی کەوتنەخوارەوەى مووشەکێکەوە لە هەمان شاردا سێ کەسی مەدەنی بریندار بووە.
پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادانەکان بووە هۆی داخستنی ڕێگای کەنار دەریاکانی زاویە، ئەمەش بووە هۆی پچڕانی بەشێکی هاتوچۆى شارەکە.
ئەم پێکدادانانە لە کاتێکدایە، گرژییە ئەمنییەکان لە شارەکەدا نوێبوونەتەوە، ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لە نێوان گرووپە ناوخۆییەکان زۆرجار کاریگەری لەسەر ژیانی دانیشتووان درووست دەکەن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




