
نوێنەری ترەمپ لە عێراق ڕایگەیاند، دڵنیایی دەدات کە پشتیوانی هەرێمە و هەڕەشە لە گروپە چەکدارەکان دەکات.
باسک نێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ـی تشرینی دووەمی 2025، مارک ساڤایا، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا لە عێراق ڕایگەیاند، ئەم وڵاتە شوێنی ئەوانی تیانابێتەوە، گروپە چەکدارەکان کە بە شێوەیەکی نایاسایی و بە ئەجێندای بیانی دوژمنکارانە دەجووڵێن، دوێنێ هێرشێکیان بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە حکومەتی عێراق ئەو کەسانە دەستنیشان بکات کە بەرپرسیارن لەم هێرشە و دادگاییان بکات و لە عێراقێکی سەروەردا جێگەی ئەو جۆرە گروپە چەکدارانە نابێتەوە.
وتیشی، ئەمەریکا بە تەواوی پاڵپشتی ئەم هەوڵانە دەکات و بە پێویستی دەزانێت بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو گروپە نایاساییانە بکرێت و لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت و ئەمریکا پشتیوانی لە کوردستانێکی بەهێز دەکات لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوو و سەقامگیردا.




