عێراقهەواڵ

سودانی: كێشەكانی هەرێم و بەغداد سیاسی نین؛ بەڵكو پەیوەستە بە یاساو شرۆڤەكردن

سودانی:
كێشەكانی هەرێم و بەغداد سیاسی نین؛ بەڵكو پەیوەستە بە یاساو شرۆڤەكردن

باسک نێت
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق لە كۆڕبەندنی “مێپس” :

راستە ئێمە زۆرترین كورسییەكەكانمان بردەوە، بەڵام هاوپەیمانییەكەمان دوێنێ‌ بڕیاریدا هاوپەیمانییەكی گەورە دروستبكات.
پێكهێنانی حكومەت و گفتوگۆ لەنێو لایەنەكان كاتی پێویستە و پێدەچێت سازانێكی خێرا لەنێوان لایەنەكان بێتە ئاراوە.

لەگەڵ ئەوەنین هێزە سیاسیەكان لەگەڵ بوون و هێزی خۆیان رەنگڕێژی یاسای هەڵبژاردن بكەن.
بەڵام هاوڕای بارزانیم لەبارەی سەرنجەكانی لەسەر یاسای هەڵبژاردن.

ئاستێكی زۆر تێگەیشتن لەنێوان هەرێم و بەغداد هەیە و كێشەكان بڕیاری سیاسی نییە بەڵكو پەیوەیستە بە یاساو شرۆڤەكردن.

هەنگاوەی گەورەمان بریوە لەبارەی پرۆسەی نەوت و بە گیانی هاوبەشی توانیومانە گفتوگۆی لەسەر بكەین و لەڕێی چارەسەركردنی ئەو كێشانەو توانیمان هەناردەكردنی نەوت دەستپێبكەینەوە.

كاتێك نەریتی سیاسی هاوكار دەبێت لە گەرەنتی بەرژەوەندی هەموو عێراقیەكان، پێموانیە هۆكارێك هەبێت بۆ گۆڕانكاری.

روبەڕوی هیچ فشارێك یان دەستوەردانێكی دەرەكی نەبوومەتەوە، عێراقیش گۆڕەپانی هەژمونی هیچ وڵاتێك نەبووە.
توانیومان زیاتر لە (100) ملیار دۆلار وەبەرهێنانی عەرەبی و بیانی بهێنینە ناو عێراقەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close