كەش و هەوا

شەپۆلێکی بارانبارین بەرەو ناوچەکە دێت

ئاسمانی هەرێمی کوردستان ڕوو لە گۆڕانە و بەپێی پێشبینییەکان، شەپۆلێکی بارانبارین بەرەو ناوچەکە دێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی دەڵێت، لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکات و چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.

کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاندووە، هەر لە ئەمڕۆوە ئاسمان لە نیمچە هەورەوە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.

لە کاتەکانی شەودا، نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک دەستپێدەکات و دواتر زۆربەی ناوچەکانی دیکەی هەرێم دەگرێتەوە. لە سبەینێوە کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر دەبێت و لە هەندێک شوێن ئەگەری تاوە باران و بروسکەش هەیە.

کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات بارانبارینەکە تا ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوامیی هەبێت.
هاوکات، بەهۆی زیادبوونی خێرایی با، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵیش هەیە.

بەپێی پێشبینییەکان، نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران تۆمار دەکرێت کە 12 پلەی سیلیزییە.
بەرزترین پلەکانی گەرماش لە گەرمیان و کەرکوک دەبن کە لەنێوان 26 بۆ 27 پلەدا دەبن

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close