
مارك ساڤایا:
من لەسەر كارەكەمم با جارێکی تر عێراق مەزن بکەینەوە
باسک نێت
مارك ساڤایا، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق، لە تازەترین پۆستیدا لە سەكۆی “ئێكس” نوسیویەتی: لە سایەی سەرکردایەتی ژیرانەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، عێراق ئێستا گەڕاوەتەوە، من لەسەر كارەكەم… با جارێکی تر عێراق مەزن بکەینەوە!.
ساڤایا پێشتر لە یەكەم بەیاننامەی فەرمیدا رایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە روونی رایگەیاندووە، هیچ شوێنێک بۆ ئەو گروپە چەکدارانە نییە کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت کار دەکەن، بەرژەوەندییەكانی عێراق و ناوچەکه به گشتی بە نده بەوەی عێراق خاوەن سەروەری تەواوی خۆی بێت، دوور لە دەستوەردانی دەرەكی خراپ، له نێویاندا، ئێران و بریکاره کانی.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




