
كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕێندراوەكانی هەرێم رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 404 کۆچبەری کورد لە لیبیا و وڵاتی تونسەوە گەڕێندراونەتەوە هەرێم.
ئەمڕۆ شەممە 1ـی تشرینی دووەمی 2025، بەكر عەلی سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕێندراوەكانی هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمساڵ نزیکەی 319 کەس لە لیبیاوە گەڕێندراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە پێی ئامارەکان، لە وڵاتی تونس، نزیکەی 85 کۆچبەری کورد گەڕێندراونەتەوە و 20 کەسی دیکەش تا ئێستا نەگەڕێندراونەتەوە، لە وڵاتانی بولغاریا و ئەرمینیاش نۆ کەس تا ئێستا نەگەڕێندراونەتەوە و لەوێ ماون.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لێدوانی سەرۆکی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕێندراوەكانی هەرێم لەدوای ئەوەوە دێت کە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی کۆچبەرێکی کورد لە لیبیاوە گەڕێنرایەوە بۆ هەرێم.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




