
دۆناڵد ترەمپ بەر لەوەی واشنتن جێبهێڵێت و بەرەو ئاسیا گەشت بکات رایگەیاند، سەرەتا سەردانی کۆریای باشوور دەکات و ئارەزوو دەکات لە داهاتوودا لەگەڵ کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور کۆببێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 25ـی تشرینی یەکەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، “کیم جۆنگ ئون دەزانێت ئێمە بەرەو ئەوێ دەچین”، بە تەواوی و لە 100% بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ کیم جۆنگ ئون کراوە و ئامادەم، کۆتا جاریش کە لەگەڵیا کۆبووەوە ساڵی 2019 بوو و پەیوەندی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور زۆر باشە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ترەمپ لە سەردانەکەی بۆ ئاسیا دەچێت بۆ ژاپۆن و مالیزیا، هەروەها گفتوگۆی گرنگ لەگەڵ سەرۆکی چین “شی جین پینگ” لە کۆریای باشوور دەکات، بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ پەکین.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کێشەی تایوان لە نێو ئەو بابەتانەدا دەبێت کە لەگەڵ سەرۆکی چینییەکەی باسی لێوە دەکات، هەروەها یەکێکی دیکە لە داواکاریەکانی ئەوەیە دەبێت جیمی لەی، میدیاکار کە لە هۆنگ کۆنگ زیندانی کراوە ئازاد بکرێت، پێشبینی دەکرێت، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا لەگەڵ لویس ئێناسیۆ لولا دا سیلڤا سەرۆکی بەرازیل کۆببێتەوە و ئامادەیە باجی گومرگی لەسەر بەرازیل کەم بکاتەوە.
بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات رایگەیاند، بەدڵنیاییەوە دۆناڵد ترەمپ نیازی خۆی دەربڕیوە لە داهاتوودا لەگەڵ کیم جۆنگ ئون کۆببێتەوە، بەڵام لە خشتەی گەشتەکەی ئاسایادا نییە.
باسک نێت




