
گروپێكی چه‌كداری لە شارێکی سەر بە پارێزگای سیستان ــ بلوجستان ی ئێران، هێرشیانكرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس و به‌هۆیه‌وه 12 پۆلیس كوژران و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون.
به گوێره‌ی زانیاریێەکانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس کە ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی ئێرانەوە وەریگرتووە، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 15ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023)، به‌هۆی هێرشێكەوە بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له پارێزگای سیستان – بلوجستان له رۆژهه‌ڵاتی ئێران، 12 پۆلیس كوژراون.
جێگری پارێزگاری سیستان – بلوجستان عه‌لی ره‌زا مه‌رحه‌ماتی رایگه‌یاندووە، هێرشه‌كه له شاری راسك بۆسه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس ئه‌نجامدراوه‌و به‌هۆیه‌وه 12 پۆلیس كوژاون و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون.
هاوکات، بەپێی هەواڵی میدیاکان، كۆمه‌ڵه‌ی جیهادی ” جەیشول عەدل” به‌رپرسیارێتی خۆیان لەسەر هێرشه ڕاگەیاندووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە