
وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، تاوەکو ئێستا حکومەتی فیدراڵی زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی لە هەرێمی کوردستان وەرگرتووە بە مەبەستی هەناردەکردنەوەی.
وەزیری نەوت ئاشکرای کرد، یەکەم کەشتی 650 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستانی بارکردووە و ئامادەیە بۆ هەناردەکردن.
وەزیر جەختی کردەوە، ئەمە یەکەمجارە لە مێژوودا حکومەتی فیدراڵی نەوتی هەرێمی کوردستان وەربگرێت و هەناردەی دەرەوەی بکات.
وەزیری نەوتی عێراق پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی بە دەستکەوتێکی گەورە بۆ هەولێر و بەغدا وەسفکرد.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




