
نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (الرابعة) دەڵێت: دەستوەردانی لایەنە دەرەكییەكان لە هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیرانی عێراق رەتدەكەینەوە و كوتلەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بەشێكە لە هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگیی.
وتوشییەتی، چوارچێوەی هەماهەنگی بە لیستی جیاواز دەچێتە هەڵبژاردن و دواتر لەناو یەك كوتلەدا یەكدەگرێت و سودانی رەزامەندی چوارچێوەی هەماهەنگیی نەبێت بۆ جاری دووەم نابێتەوە بە سەرۆك وەزیران و دواخستنی هەڵبژاردن، عێراق دەخاتە ناو گێژاوەوە.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




