جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس:  نابێت جیهان لە ئیسرائیل بترسێت ئەوە روودەدات لە ژیانمدا نەمبینیوە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس:
نابێت جیهان لە ئیسرائیل بترسێت
ئەوە روودەدات لە ژیانمدا نەمبینیوە
باسک نێت
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: نابێت جیهان لە ئیسرائیل بترسێت بەهۆی شەڕی وێرانکەری بەردەوامی لە غەززەو هەنگاونانی بەرەو داگیرکردنی کەرتی رۆژئاوا.

گۆتێرێس وتیشی: نابێت ترسمان لە وەڵامدانەوە هەبێت، چونکە بیکەین و نەیکەین، ئەم رێكارانە بەردەوام دەبن، لانی کەم دەرفەتێک هەیە بۆ كۆكردنەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ دروستكردنی فشارو رێگریکردن لێیان.

ئاماژەی بەوەشکرد: پێموانییە باس لە کاردانەوەیەک بکەین بەرامبەر بەم یان ئەو، کارەکانی حکومەتی ئیسرائیل لە بەردەوامیدایە بە ئامانجی ئەوەی غەززە بەتەواوی لەناوببات و وردە وردە کەرتی رۆژئاواش بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە.

گۆتێرێس راشیگەیاند: ئەمە خراپترین ئاستی مردن و لەناوچوونە کە لە ماوەی کارکردنمدا وەک سکرتێری گشتی و رەنگە لە ژیانیشمدا بینبێتم، ئازارەکانی گەلی فەلەستین وەسف ناکرێت، برسێتی، نەبوونی چاودێری تەندروستی، هاوڵاتیان بەبێ پەناگەیەکی گونجاو لە ناوچە قەڕەباڵغەكانی دانیشتوان دەژین.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close