
شەوى رابردوو له زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل‌دا بۆسه‌ر سوریا، كۆلێژی سه‌ربازی له حمس و لازقیه كرانه ئامانج و بۆردومانكران.
ئاژانسی هه‌واڵی سوریا (سانا) هەوالةکەى پشتڕاستکردەوە و بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌كانی ئیسرائیلى داگیرکەر هێرشێكی ئاسمانییان له ناوجه‌رگه‌ی حمس ئه‌نجامداوه و به‌هۆیه‌وه ته‌قینه‌وه و ئاگرێكی فراوانی لێكه‌وتۆته‌وه
میدیاكانی سوریا بڵاویانكرده‌وه، چه‌ك و كۆگاكانی موشه‌كی سوپای سوریا له ناوچه‌ی شینشار و كۆلێژی به‌رگری ئاسمانی له نزیك گوندی مه‌سكانه له باشوری پارێزگای حمس كراونه‌ته ئامانج
باسیان له‌وه‌شكردوه، فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل دو هێرشی دیکەى ئاسمانییان بۆسه‌ر پارێزگای لازقییه ئه‌نجامداوه و سه‌ربازگه‌یه‌كی سه‌ربازییان له شارۆچكه‌ی سه‌قوبین كردۆته ئامانج
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




