جیهانهەواڵ

دۆناڵد ترەمپ:  (10 لە 10) بە كۆبونەوەكەم دەدەم لەگەڵ پۆتین

دۆناڵد ترەمپ:
(10 لە 10) بە كۆبونەوەكەم دەدەم لەگەڵ پۆتین

باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، دوای دیدارەکەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا، بە كەناڵی “فۆکس نیوز”ی وت: بەپێوەری لە یەكەوە بۆ دە، دە لە دە بە كۆبونەوەكەم دەدەم لەگەڵ پۆتین.

دۆناڵد ترەمپ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فۆکس نیوز رایگەیاند: لەگەڵ پۆتین دانوستانم کرد لەسەر چەند پرسێک لەوانە، ناتۆ، رێوشوێنە ئەمنییەکان و خاک، پێموایە ئێمە زۆر لە رێککەوتن نزیک بووینەتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا ئامۆژگاری ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی هاوتا ئۆکراینییەکەی کرد، رێککەوتن بكات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا .

ترەمپ لەوباریەوە رایگەیاند: ئۆکرانیا دەبێت رازی بێت، رەنگە رازی نەبێت، ئامۆژگاری من بۆ زيلينسکی ئەوەیە رێککەوتن ئەنجام بدات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close