
رافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی رایگەیاند: پێدەچێت ئێران بتوانێت لە ماوەی چەند مانگێکدا دەست بە بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو بکاتەوە، سەرەڕای ئەو زیانانەی بەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی كەوتووە، بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە.
گرۆسی، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تۆڕی ” سی بی سی نیوز” وتی: دەڵێم، دەتوانن، لە ماوەی چەند مانگێکدا، كۆمەڵێك ئامێری سەنتەرفیوژ بۆ بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو كارپێبكەن.
گرۆسی، دانی بەوەدانا کە نازانن یۆرانیۆمە پیتێنراوەكانی ئێران لە كۆێیە، وتیشی: رەنگە بەشێکی لە هێرشەکەدا لەناوچووبێت، بەڵام رەنگە هەندێکی گواسترابێتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




