
ئێران هەڕەشەی هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکات
باسک نێت
عەزیز نهسیرزاده، وەزیری بەرگریی ئێران
“ئەگەر دانوستانە ئەتۆمییەکان شکست بهێنن و ململانێ لەگەڵ ئەمریکا سەرهەڵبدات، ئێران هێرش دەکاتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە”.
ئەو هەڕەشانە چەند ڕۆژێک بەر لە شەشەمین خولی دانوستانە ئەتۆمیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دێت کە بڕیارە ڕۆژی یهكشهممهی داهاتو بەڕێوەبچێت.
“ئەو هەڕەشەیانەی ئەم دواییەی دوژمنان دەریانکردوە بێ وەڵام نامێننەوە”.
“هێزە ئۆپەراسیۆنەکانی ئێران ئامادهیی تەواویان هەیە و هەفتەی ڕابردو بە سەرکەوتویی تاقیکردنەوەی موشەکێکیان کردوه، کە سەری جەنگی دو تەنی هەڵگرتبو”.
“هەندێک جار دەوترێت ئەگەر دانوستانەکان بەرهەمیان نهبێت، دۆخهكه بهرهو ڕوبەڕوبونەوە دهڕوات، من بە ناوی گەلی ئێرانەوە دەڵێم، ئەگەر ڕوبەڕوبونەوەیەک بە زۆر بەسەرماندا بسەپێندرێت، بنکە سەربازیەکان دهكهینه ئامانج، دوژمنیش زیانێکی قورسی پێدەگات، ئەمریکا دەبێت درک بەوە بکات کە دەبێت ناوچەکە بەجێبهێڵێت”.




