تەندروستیكوردستان

ئەم کارە لە ئافرەتانی دووگیان قەدەغە کرا

باسک نێت

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،

سەرجەم نەخۆشخانە گشتی و تایبەتەکان ئاگادارکراونەتەوە، کە نابێت بەهیچ شێوەیەک نەشتەرگەری بۆ ئەو ئافرەتانەی دووگیانن بکرێت، کە نیازیانە لە بەروارێک جوان، لە دایکبوونی منداڵەکانیان بە نەشتەرگەریی پێش کاتی لەدایکبوون بخەن.

بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ئەم دیاردەیە کەمبووەتەوە، وەزارەتی تەندروستیش هەموو ڕێککارێک دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی ڕێگەنەدرێت ژیانی کۆرپەلە بخرێتە مەترسییەوە، هەربۆیە پێش نەشتەرگەریی ئافرەتی دووگیان پێویستە بەڵگەنامەی زانستی هەبێت، کە بسەڵمێنیت کاتی لەدایکبوونی کۆرپەکەی هاتووە.

زۆرێک لە ئافرەتانی دووگیان بە نەشتەرگەری وادەی لەدایکبوونی کۆرپەلەکانیان پێش دەخەن بۆ ئەوەی لە بەروارێکی جوانی وەک ئەمڕۆ دووشەممە 5-5-2025 منداڵیان ببێت.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close