عێراقكوردستانهەواڵ

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان : دانانی هەڵەبجە وەک بازنەیەکی سەربەخۆ پێویستی بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن هەیە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەڵوێستی خۆی لەبارەی مەرجەکانی هەڵەبجە بۆ ناساندنی وەک بازنەیەكی سەربەخۆی هەڵبژاردن لە هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمان ئاشکراکرد.

لەمبارەیەوە جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند؛ پێویستە پرسی پەسەندکردنی هەڵەبجە وەک بازنەیەكی هەڵبژاردن وەربگێڕدرێتە سەر هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و دیاریکردنی ژمارەی کورسییەکان بۆ ئەم پارێزگا نوێیە.

ئەوەشی وتوە :ئەمە پێشوەختە، بەو پێیەی دەبێت یاساکە لەلایەن سەرۆککۆمارەوە پەسەند بکرێت و دواتر لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوبکرێتەوە، دواتر بە دەرکردنی فەرمانی كۆماری بۆ دامەزراندنی ئەم پارێزگایە و دیاریکردنی سنورە ئیدارییەکانی جێبەجێ دەکرێت.

ناوبراو وتویەتیشی : ئەمەش دەبێتە هۆی دامەزراندنی بانزنە خۆجەییەكان، لەنێویاندا فەرمانگەی هەڵبژاردن، و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی ژمارەی کورسییەکانی ئەم پارێزگایە، بەپێی ژمارەی دانیشتوانەکەی.

جێی باسە دوێنێ، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی، شاری هەڵەبجەی وەک 19ـیەمین پارێزگای عێراق ناساند.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close