
عەلی زەیدی و ئەردۆغان دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتیان تاوتوێکرد
باسک نێت
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی حوزەیرانی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ئەنجامدا و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و رێگاکانی پتەوکردن و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کرد.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆک وەزیرانی عێراق بێت، لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا کرا، لەسەرووی هەموویانەوە دۆسیەی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بۆری کەرکوک-جەیهانەوە و کارکردنی هاوبەش بۆ پەرەپێدانی میکانیزمەکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




