
باسک نێت
حووسییەکانی یەمەن بەردەوامن لە ڕێگریکردن لە هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، ئەو وڵاتەش دەڵێت، کەشتییەکانیان ڕێڕەوێکی تری ئاوی بەکاردەهێنن.
ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر مۆڵگەکانی حوسییەکان و دەشڵێت لە هێرشەکانیان بەردەوام دەبن تا لە ناوبردنی ئەو چەکدارانەی ئێران پالپشتیان دەکات.
لای خۆیەوە مایک والتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند، سێ لەسەر چواری هاتووچۆی کەشتییە ئەمریکییەکان کە پێویستە بە دەریای سووردا تێپەڕن، لە ئێستادا بەهۆی هێرشی حووسییەکان لە یەمەن ناچارن بە کەنارەکانی باشووری ئەفریقادا تێپەڕن.
جێی باسە لە دوای 7ـی ئۆکتۆبەر و هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، حووسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، هەر کەشتییەکی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی بێنە دەریای سوور دەیکەنە ئامانج.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




