
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەسەر کۆبونەوەیان لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی نوێی سوریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە كە تیادا هاتوە؛ کۆبونەوەکەی نێوانیان تایبەت بوە بەڕێکەوتن لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا و لەوبارەیەشەوە بیڕوڕا ئاڵوگۆڕ کرا و بڕیار وایە لە سەرەتای مانگی چوار دەست بەکارکردنی لیژنەکان بکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لە كۆبونەوەیان لەگەڵ نوێنەرانی دیمەشق جەخت لەسەر پەراوێز نەخستنی پێكهاتەكانی سوریا و راگەیاندنی ئاگربەست لە سەرانسەری سوریا کرایەوە.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




