
بەهۆی بێکارەباییەوە لە ئەمڕۆوە و بۆ ماوەی دوو رۆژ نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی رزگاریی هەولێر دەوەستێت.
باسک نێت – هەولێر
نەخۆشخانەی رزگاری بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە و بۆ ماوەی دوو رۆژ ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکەمان دەوەستێت.
سەبارەت بە هۆکاری بڕیارەکە نەخۆشخانەکە ئاشکرایکردووە، لەو گەڕەکەی نەخۆشخانەکەی تێدایە، وەزارەتی کارەبا سەرقاڵی کارکردنە بۆ ئەوەی کارەبایان بکاتە 24 کاتژمێری بۆیە ئەم دوو رۆژە کارەبای نیشتمانیی نابێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




