جیهانهەواڵ

نوێترین لێدوانی جۆلانی: هەموو گرووپە چەکدارەکان هەڵدەوەشێنێتەوە و هیچ کەسێک لە دەرەوەی دەوڵەت هەڵگری چەک نابێت

محەمەد جۆلانی ( ئەحمەد شەرع ) فەرماندەی گشتی ئیدارەی نوێی سوریا ڕایگەیاند:

باسک نێت
🔻 شێوازو فۆرمی دەسەڵات لە سوريا بۆ بڕیاری شارەزایان و یاساناسان بەجێدەهێڵرێت و خەڵکی سوریا بڕیار دەدەن
🔻 قۆناغ و بڕیاری داهاتوو هەڵبژاردن لە سوریا ئەنجام دەدرێت و لێهاتوویی و توانا، بنەمای هەڵسەنگاندنن لە بەڕێوەبردن و داهاتووی وڵات.
🔻 ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ مەسیحی و دروز هەیە و ئەوان لەنێو وەزارەتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا پێکەوە شەڕمان دژی دەسەڵاتی ئەسەد کردووە
🔻 جیاوازی لە نێوان کۆمەڵگای کوردی و پەکەکە دا هەیە
🔻 هیچ چەکێک له دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتی سوریا نابێت و وەزارەتی بەرگری تەواوی گرووپ و لایەنە چەکدارەکان هەڵدەوەشێنێتەوە.
🔻 لایەنی ئیسرائیلی ڕێکەوتنی ئاگربەستی ساڵی 1974ی تێپەڕاند و پێشێلی کردووە و بیانووەکانی ئیسرائیل لاوازن و پاساو بۆ سەرپێچیەکانی ئەم دواییانەی لەسەر خاکی سوریا ئەنجامی داون.

ئیسرائیلییەکان بە ئاشکرا سنوورەکانی پێکدادانیان لە سوريا بەزاندووە و هەڕەشەی زیادبوونی ناڕەوایان کردووە لە ناوچەکەدا و بارودۆخی ماندووبوونی سوریا دوای چەندین ساڵ شەڕ و ململانێ ڕێگە بە هیچ ململانێیەکی نوێ نادات
ئەولەویەت لەم قۆناغەدا بنیاتنانەوە و سەقامگیرییە، نەک ڕاکێشان بۆ ناو ململانێیەک کە ببێتە هۆی وێرانکاری زیاتر.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close