جیهانهەواڵ

ئەسەد پێش هەڵهاتنی :بە سەركردەكانی سوپای وت بەرگری بكەن هاوكاری روسیا بەڕێوەیە‌

ئەسەد پلانی هەڵهاتنی لە نزیكترین كەسەكانی شاردەوە
بە سەركردەكانی سوپای وت بەرگری بكەن هاوكاری روسیا بەڕێوەیە
باسک نێت
ئاژانسی هەواڵی “رۆیتەرز” لە راپۆرتێكدا بە ناونیشانی: (دواین كاتژمێرەكانی ئەسەد لە سوریا: فێڵ و نائومێدی و هەڵهاتن):

یاریدەدەرەكانی ئەسەد دەڵێن، هەڵهاتنی ئەسەد بۆ هەموان شتێكی كتوپڕبوو.
🔹ئەسەد فێڵی لە سوپا كردو پێیوتن هاوكارییەكانی روسیا بەڕێوەیە.
🔹بەشار ئەسەد پلانی هەڵهاتنی لە برا بچوكەكەی و ئامۆزاكانی شاردەوە.
🔹ئەسەد پلانی هەڵهاتنی لە سوریا بۆ كەس نەدركاند لەساتی هەرەسهێنانی دەسەڵاتەكەی، لەبری ئەوەی فێڵی لە یاریدەدەرەكانی و بەرپرسانی سوریاو تەنانەت كەسە نزیكەكانیشی كرد.
🔹پێش چەند كاتژمێرێك لە هەڵهاتنی بۆ مۆسكۆ، ئەسەد لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ نزیكەی (30) لە سەركردەكانی سوپاو ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری، پێی راگەیاندن پشتیوانی روسیا بەڕێوەیەو هانی سوپای دا خۆڕاگربن.

ئەسەد رۆژی شەممە كاتێك لە كارەكانی تەواوبوو، بە بەرێوەبەری نوسینگەكەی وت دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە ، بەڵام بەرەو فرۆكەخانە رۆیشت.
🔹پەیوەندی بە بوسەینە شەعبان، راوێژكارە رۆژنامەوانیەكەیەوە كردو داوای لێكرد وتارێكی بۆ ئامادە بكات، بەڵام كاتێك بوسەینە هات ئەسەد لەوێ نەمابوو.
🔹ئەسەد پلانی چوونە دەرەوەی لە سوریا بە ماهیری برا بچوكی، فەرماندەی فیرقەی چواری زریپۆش نەوتووە.
🔹دواتر ماهیر بە كۆپتەرێك چووەتە عێراق و لەوێوە چووە روسیا.
🔹بەرپرسێكی لوبنانی: ئیهاب و ئەیاد مەخلوف كوڕە مامەكانی بەهەمان شێوە لە دیمەشق بەجێهێشت، كە دواتر كەوتنە دەست گروپە چەكدارەكان، كە لەكاتی هەڵهاتنیان ئیهاب كوژراوەو ئەیادیش بریندار كرا.
🔹دوو دیپلۆماتكار هەرێمی: ئەسەد رۆژی (8) مانگ بەفرۆكەیەك هەڵهات بۆ بنكەی حمێمیم ئاسمانیی لەشاری لازقیە، لەوێوە رۆیشت بۆ مۆسكۆ.
🔹بەوتەی سێ بەرپرسی ئاگادار، ژن و سێ‌ منداڵەكەی لە مۆسكۆی پایتەخت چاوەڕێیان كردووە.
🔹دوو بەرپرسی هەرێمی: سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا، كە ئامادەی كۆڕبەنەندی دەوحە بوو رۆژی شەممەو یەك شەممە، سەرۆكایەتی هەوڵێكی دیپلۆماسی چڕی كرد، بۆ زامنكردنی سەلامەتی چوونە دەرەوەی ئەسەد لە سوریا.

لاڤرۆڤ هەموو توانای خۆی خستەگەڕ بۆ چوونە دەرەوەی ئەسەد بەشێوەیەكی سەلامەت و، قەتەرو توركیا لەگەڵ دەستەی تەحریری شام رێوشوێنیان گرتەبەر بۆ ئاسانكاریكردن بۆ چوونە دەرەوەی ئەسەد.

مۆسكۆ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێش هەماهەنگی كرد بۆ زامنكردنی سەلامەتی و نەكردنە ئامانجی ئەو فرۆكە روسییەی كە ئاسمانی سوریا بەجێدەهێڵێت و ئەسەد دەگوازێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close