كوردستانهەواڵ

رێبەر ئەحمەد: بەشێكی ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانەی ئێستا هەیە لە پەروێزخان و باشماخەوە دەهێنرێنە ژوورەوە

رێبەر ئەحمەد: بەشێكی ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانەی ئێستا هەیە لە پەروێزخان و باشماخەوە دەهێنرێنە ژوورەوە
باسک نێت
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ ی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا:
بابەتی مووچە هیچ بیانوویەكی ئیداری و دارایی تێدا نەماوە و هەموو كێشەكان چارەسەر كراون، بۆیە بەغدا ئێستە قسەكەی گۆڕیوە و دەڵێن، بەشی هەرێمی كوردستان هەر ئەوەندەیە و پارەی تر نادەین، لە كاتێكدا مووچە لە هیچ كوێ و هیچ كاتێك ئاوا نەبووە و دەبێت مانگانە بدرێ.

ئیتر خەڵك و ئێمەیش بێزار بووین لەم هەڵسوكەوتانە، هیوادارین بە زووترین كات مووچەی مانگانە لە كاتی خۆیدا بدرێت و ئەم برسیكردنەی گەلی كوردستان هەر كەسی لە پشت بێت هەڵە دەكات، چونكە حكوومەتی هەرێم هەرچی لەسەر بووە كردوویەتی و ئەوەی بەغدایش دەیڵێ ڕاست نییە، چونكە بیانووەكانیان بنبڕ كراوە، بۆیە قسەی خۆیان گۆڕی و دەڵێن پارە هەر ئەوەندەیە بۆ هەرێم.

بابەتی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا، کێشەیەکی گەورەیە، بۆیە دەمەوێت بەڕوونی پێتان بڵێم، بەشێکی ئەو ئۆتۆمبیلانە لە خاڵە سنوورییەکانی باشماخ و پەروێزخانەوە دەهێنرێنە ژوورەوە، بەشەکەی دیکەش کە جۆری کراونن و بە “مەلیکە” ناسراون، لە خوارووی عێراقەوە بە پارچە دەهێنرێنە ژوورەوە بۆ پارچەی یەدەگ، بەڵام بەداخەوە قاچاخچییەکانی پارێزگاکانی عێراق و سنوورەکانی گەرمیان و ناوچەکانی سلێمانی، ئەو ئۆتۆمێلانە بە قاچاخی دەهێنرێنە ژوورەوە و خەڵکێکی دەست ڕۆیشتووش لە پشتیانەوەن، باجەکەشی خەڵکی فەقیر و هەژار دەیدەن.

ئەو ئۆتۆمێیانە لەڕووی پتەویی و سەلامەتییەوە ئامادەنین، چونکە ئەگەر تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆبن، ڕەنگە سەرنشینانی زیاتر مەترسییان بکەوێتە سەر، بۆیە نەهێشتنی ئەو ئۆتۆمبیلانە لەسەر شەقامەکان شتێکی باشە، بەڵام شێوازەکەی ئەبێت بە ئالیەتێک بێت هەموومان لەسەر ڕێک کەوین.”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close