
سەرژمێری دەستپێدەکاتەوە و ڕێژەی هەژاری دەستنیشان دەکرێت
سەرەتای هەفتەی داهاتوو دوایین قۆناغی سەرژمێری دەستپێدەکات و دوو هەفتە دەخایێنێت.
باسک نێت
کارزان مەنتک، سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان
“ئەم قۆناغە کۆتا قۆناغ و گرنگترینیانە، چونکە لەم قۆناغەدا باری کۆمەڵایەتی و ئابووریی خێزان دیاریدەکرێت.”
“ئەم قۆناغە جیاوازە لە قۆناغەکانی دیکە، هەم لەڕووی کردارییەوە هەم لەڕووی زانیارییەوە، چونکە لە قۆناغی ئەم جارە بژمێرەکان بەهۆی زۆریی پرسیارەکانەوە، کاتێکی زیاتر لای خێزانەکان دەمێننەوە.”
“پێویست ناکات هەموو خێزانەکە لە ماڵەوە بن، تەنیا یەک کەسی تەواو و پێگەیشتوو کە بتوانێت وەڵامی هەموو پرسیارەکان بداتەوە لە ماڵەوە بێت بەسە و زیاتر لە ئێواران واتا دوای کاتی دەوام سەردانی خێزانەکان دەکرێت”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




