جیهانهەواڵ

بەریتانیا ئەگەر بنیامین ناتانیاهۆ، سەردانی بەریتانیا بكات،دەستگیری دەکەین

بەریتانیا لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنی ناتانیاهۆ هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

باسک نێت

دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا

من پابەندم بە یاسا نێودەوڵەتییەكان، ئەگەر بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل سەردانی بەریتانیا بكات، هیچ بژاردەیەكی دیكەم لە بەردەست نییە بۆ ئەوەی دەستگیری نەكەین و ناتوانم لە فەرمانەكە دەربچم، ئێمە ڕەوانەی دادگاكانی دەكەین و دواتر دادگاكان بڕیاری خۆیان بەپێی یاساكان دەدەن

پێشتر دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەكان فەرمانی دەستگیركردنی لەدژی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل و یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی پێشووی وڵاتەكەی سەبارەت بە تاوانەكانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانەكانی جەنگ دەركرد.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close