
عێراق لەبارەی ئاگربەستی ئیسرائیل و لوبنان هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند
وەزارەتی دەرەوەی عێراق
باسک نێت
وێڕای پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی شەڕ، هەڵوێستی حکوومەتی فیدراڵی بۆ هاوکاری و پشتوانی لە حکوومەت و خەڵکی لوبنان دەربڕیوە و جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕی حکوومەتی عێراق دەکاتەوە بۆ پشتیوانی لە هەموو هەوڵێکی نێودەوڵەتی بۆ بە دیهێنانی سەقامگیری.
جەختی لە گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کردووەتەوە بۆ ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی ئاڵۆزییەکان و زامنکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی لوبنان، بۆ ئەمەش داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە هەنگاوی جددی و بە پەلە بگرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەو کوشتوبڕ و دوژمنکارییەی دژ بە خەڵکی فەڵەستین لە کەرتی غەززە بەردەوامە.
بەرە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2024، بە نێوەندگیری ئەمریکا، ڕێککەوتنی ئاگربەستی شەڕی سوپای ئیسرائیل و حزبوڵلای لوبنان، جێبەجێکرا.




