
نزیکەى یەک ملیۆن و 800 هەزار قوتابی لە هەرێم بەشداریی پرۆسەی خوێندن دەکەن
باسک نێت
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانەوە دەست کەوتوون، بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2024 -2025، یەک ملیۆن و 797 هەزار قوتابی بەشداریی پرۆسەی خوێندن دەکەن، لەو ژمارەیە
زیاتر لە 132 هەزار و 135 قوتابی بەشداریی پرۆسەی خوێندن دەکەن لە خوێندنگە ئەهلییەکان.
هاوکات ژمارەی باخچە و خوێندنگە حکومییەکان، شەش هەزار و 810 خوێندنگەیە کە زۆربەیان دەوامی دووانی و سیانییان تێدا ئەنجامدەدرێت و ژمارەی باخچە و خوێندنگە ئەهلییەکان خەریکە نزیکدەبێتەوە لە ژمارەی خوێندنگە حکومییەکان بەوەی ژمارەیان شەش هەزار و 500 خوێندنگەیە و تەنیا یەک دەوامی تێدا دەکرێت لە 8 بۆ 3ی پاشنیوەڕۆ
داتا و ژمارەی قوتابی لە باخچە، خوێندنگە حکومی و ئەهلییەکان بۆ پرۆسەی خوێندنی 2024-2025:
1,797,000 هەزار بۆیەکەمجار دەچنە بەر خوێندن
1,644,865 لە خوێندنگە و باخچەی حکومی
132.135 لە خوێندنگە و باخچەی ئەهلی




