
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، کاتژمێر 01:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی سێ پرۆژەیاسا کۆ دەبێتەوە.
تەوەری یەکەمیان، خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری دووەمی پرۆژەیاسای لێبووردنی گشتیی ساڵی 2016ـە و تێیدا لیژنەکانی ئاسایشی و بەرگریی، مافی مرۆڤ و یاسایی، ڕاپۆرتی خۆیان لەو بارەوە پێشکەش دەکەن.
تەوەری دووەم، بریتییە لە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسایی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشوو.
سێیەم تەوەریش پرۆژەیاسای تایبەتە بە حوکمدان.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




