عێراقكوردستانهەواڵ

کورسی کۆتاکان دابەش کرا

ئەنجوومەنى کۆمیسیارانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لەدواى کۆبونەوەى ئەنجوومەنى کۆمیسیاران بەشێوەیەکى فەرمى دابەشکردنى کورسیى پێکهاتەکانیان بۆسەر پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان پەسەندکرد”.

بەگوێرەى بڕیارەکە، لە بازنەى هەولێر یەک کورسى بۆ کریستیانەکان و یەک کورسی بۆ تورکمان دیارى کراوە، لە سلێمانى یەک کورسى بۆ کریستیانەکان و یەک کورسیش بۆ تورکمان دیارى کراوە، لە دهۆکیش یەک کورسى بۆ کریستیانەکانەکان دیاریکراوە”.

رۆژى 21ى ئایارى 2024، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان لە 100 کورسییەکەى پەرلەمانی کوردستان پێنج کورسى بۆ پێکهاتەکان تەرخاندەکرێت.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close