كەش و هەوا

پلەكانی گەرما دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی پێشبینی كەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاو كردەوە.

باسک نێت

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكە، سبەی پلەكانی گەرما بەڕێژەیەكی بەرچاو دادەبەزن، لەكاتێكدا بۆ ئەمڕۆ هەینی بەرزترین پلەی چاوەڕوانكراو لە هەولێردا 39 پلە دەبێت و سبەی پلەكانی گەرما دادەبەزێت بۆ 35 پلەی سیلیزی.

لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانیدا هاتووە، ئەمرۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت بەدرێژایى کاتەکان لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک و خێرایی باش لەسەرخۆ تا مامناوەند دەبێت و لە نێوان 15 تا 25 كیلۆمەتر دەبێت لە سەعاتێكدا.

كەشناسیی ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با هەمان شێوەی ئەمڕۆ هەینی دەبێت، پلەكانی گەرمایش دادەبەزن بە رێژەی چوار بۆ پێنج پلە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی شەممە بەم شێوەی خوارەوەیە:

هەولێر : 35
سلێمانى: 35
دهۆک : 33
زاخۆ : 34
هەڵەبجە : 37
کەرکوک: 37
سۆران : 33
حاجی ئۆمەران: 24
گەرمیان : 39

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close