ڕاپۆرتعێراقهەواڵ

فەرمانبەرێک ١ ملیار دیناری دزیوە ، بە ١٠ ساڵ زیندانی سزادرا

دەستەی دەستپاکی: سزادانی فەرمانبەرێک بە ١٠ ساڵ زیندانیکردن بەهۆی دزینی زیاتر لە ملیارێک دینار لە نەینەوا

باسک نێت

دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ڕایگەیاند، بڕیاری دادگاییکردنی ئامادەبوو بە زیندانیکردنی فەرمانبەرێکی وەزارەتی نەوت بۆ ماوەی دە ساڵ دەرچوو، ئەوەش دوای ئەوەی بڕی زیاتر لە ملیارێک دینار لە پارەی گشتی بەهەدەر داوە.

دەستەکە ئاماژەی بەوە کردووە، دادگای تاوانەکانی نەینەوا/ دەستەی یەکەم، بڕیاری سزادانی بە ئامادەبوونی فەرمانبەرێکی یەکێک لە وێستگەکانی حکومی دابەشکردنی سووتەمەنی لە پارێزگای نەینەوا دەرکردووە؛ ئەوەش لەسەر بنەمای دزینی بڕی (١,١٧٤,٢٨٧,٠٠٠) ملیار دینار.

دەستەکە روونیکردەوە، ئەو بڕە پارەیەی دزراوە، کۆی گشتی فرۆشی بەرهەمە نەوتییەکانە لە وێستگەکەدا بۆ هەردوو مانگی ئاب و ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٥.

هەروەها ڕایگەیاند، دادگا دوای پێداچوونەوە بەو بەڵگانەی لەم دۆسیەیەدا بەدەستهاتوون، بە پێویست و قەناعەتپێکەری زانیون بۆ تاوانبارکردن، بۆیە بڕیارەکەی بەپێی مادەی (٣١٥)ی یاسای سزادانی عێراقی بەسەر تاوانبارەکەدا سەپاند.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close