
دەستەی ڕێکخستنی بازاڕی وزەی تورکیا ڕایگەیاند کە زیادکردنی 25%ی نرخی کارەبا و غاز لە شەممەوە چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
باسک نێت
ئەوە جگە لەوەی كە زیادكردن بە شێوەی جیاواز كەرتەکانی پیشەسازی، بازرگانی و کشتوکاڵیش دەكرێتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی دەستەی ڕێکخستنی بازاڕی وزەی تورکیا، “بەرزبونەوەی تێچوی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەبا بوەتە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی فرۆشتنی کارەبا بە ڕێژەی 25%، هەروەها نرخی غازی سروشتی بە تێکڕای 25% بۆ بەکارھێنەرانی ماڵان زیادکراوە”.
بەپێی ئەم زیادکردنە، پسوڵەی ئەو هاوبەشانەكی كە ماڵییەی کە 100 کیلۆوات/كاتژمێر بەکاردەهێنێت، بۆ 323 لیرەی تورکی (6.29 یۆرۆ) بەرز دەبێتەوە.
دەستەکە ڕونیکردەوە کە زیادبونی نێوان 5.8% بۆ 24.8% بەسەر بەکارهێنەرانی کەرتەکانی پیشەسازی، بازرگانی و کشتوکاڵیشدا جێبەجێ دەکرێت.
ئەوە لەكاتێكدایە سنوردارکردنی هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەروی هورمز لەلایەن ئێرانەوە لە دوای هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەری لە 28ی شوبات، بوەتە هۆی بەرزبونەوەیەکی بەرچاوی نرخی نەوت و غاز لە بازاڕە جیهانییەکاندا




