
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی داهاتی نەوتی عێراق دەکات
باسک نێت
بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی (RT)ی ڕووسی، واشنتۆن هۆشدارییەکی توند و بێپێشینەی ئاراستەی بەغداد کردووە.
ئەمریکا هەڕەشەی ئەوە دەکات ئەگەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە حکومەتی داهاتوودا بەشدار بن، سزای ئابووریی گشتگیر بەسەر عێراقدا دەسەپێنێت.
واشنتۆن جەختی کردووەتەوە بەشداریی کەسایەتییە وەلائییەکان “هێڵی سوورە” و بۆ ئەمەش ئامادەیە دەست بەسەر داهاتە نەوتییەکانی عێراقدا بگرێت کە لە بانکی یەدەگی فیدراڵیی نیویۆرکدا پارێزراون.
ئەوەش لە کاتێکدایە گۆڕانکاریی لەناو ماڵی شیعەدا ڕوویداوە؛ محەمەد شیاع سوودانی بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان، کاندیدکردنی خۆی بۆ سەرۆکایەتی وەزیران کشاندووەتەوە و مەیدانەکەی بۆ نوری مالیکی چۆڵ کردووە.
ئێستا عێراق لە ساڵی 2026ـدا، لە نێوان فشارە توندەکانی ئیدارەی ترەمپ و هەوڵەکانی لایەنە نزیکەکان لە تاراندا، ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورەی دارایی و سیاسی بووەتەوە.




