كەش و هەوا

بەفربارین تەواو بوو ،بارانبارین دەست پێدەکات

پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە بە گشتی لە هەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوراوی دەبێت، لە ناوچە جیاجیاکان شەختە و بەستن روودەدات، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت ، لە بەشێکی ناوچەی شاخاویی و ناوچەی جیاجیا لە ئەگەری دروستبوونی هەوری ناوخۆیی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و بەفر دەبارێت.

دەشڵێت، پلەی گەرمی بەراورد بە ئەمڕۆ 4 پلە بەرزدەبێتەوە، لە رۆژی 28 و 29ی مانگ شەپۆلی نوێی باران بارین ڕوودەکاتە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و حاجی ئۆمەران بەفر دەبارێت.

ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئەوەش دەڵێت، لە 10 رۆژی سەرەتای مانگی دوو شەپۆلی بارانبارین روودەکاتە ناوچەکانمان لە ناوچەی جیاجیا مەترسیی روودانی لافاو هەیە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close