ڕاپۆرتعێراقهەواڵ

ئەمریکا دۆلار وەک چەکێک لە دژى عێراق بەکاردەهێنێت

پەیمانگاى ئینستیتیوتی ئەمریکی پێشبینى دەکات ئەمریکا دۆلار بۆ تێکدانی سەقامگیری حکومەتی داهاتووی بەغداد بەکاربهێنێت ئەگەر بێت و مەرجەکانى جێبەجێنەکات.

باسک نێت

ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە راپۆرتێک ئاشکرایکرد، ئیدارەی ئەمریکا بەنیازە سیستمی داهاتی نەوتی عێراق لەسەر بنەمای دۆلار وەک تاکتیکێکی فشاری ڕاستەوخۆ لەدژی حکومەتی داهاتووی عێراق بەکاربهێنێت، ئەمەش ئەگەری تێکدانی سەقامگیری هەیە ئەگەر پابەند نەبێت بە مەرجەکانی پەیوەست بە هێزەکانی حەشدى شەعبى و چەکردن و دوورخستنەوەیان لە دەسەڵات.

بەگوێرەی راپۆرتى پەیمانگاکە، یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا، کە داهاتی نەوتی عێراق دەگۆڕدرێت بۆ دۆلار، دەتوانێت ئەم میکانیزە وەک چەکێکى بەهێز بەکاربهێنێت، بۆ ناسەقامگیرکردنی حکومەتی داهاتوو لە بەغداج ئەگەر پابەند نەبێت بە مەرجەکانی ئەمریکاوە”.

پەیمانگاکە ڕوونی کردەوە، سیاسەتی ئێستای ئەمەریکا بەرامبەر عێراق لەسەر بنەمای هاندان و هەڕەشە بەردەوامە، ئەوەش بۆ ئاراستەکردنى بەغدا بۆ گرتنەبەری سیاسەتی هاوتەریب لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا، بەتایبەتی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەڕێوەبردنی کاروباری ناوچەکە، هاوکات دڵنیایی دەدات لەوەی هیچ کاردانەوەیەکی نەرێنی لەسەر بازاڕی وزەی جیهانی نەبێت، یان کاریگەرى لەسەر بەرژەوەندیی ئەو کۆمپانیا ئەمریکییانەی لە عێراق کاردەکەن دروست نەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، “حکومەتی داهاتوو ڕووبەڕووی تەحەدای ئاڵۆزتر دەبێتەوە لە هاوسەنگکردنی ئەم فشارانەدا، بەتایبەتی پەرلەمانی نوێ، کە دەبێت مامەڵە لەگەڵ بارودۆخە هەستیارەکانی ئەمریکا بکات، دیارترینیان پێگەی یاسایی هێزەکانى حەشدى شەعبى و شوێنپێی داراییان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close