
باسک نێت
گۆڤاری فۆرن ئەفایرز کە نزیکە لەوەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕاپۆرتێکى بڵاوكردوهتهوهو باسی لەهەنگاوی واشنتۆن کردوە، بۆ کۆتاییهێنان بەهەژمونی ئێران بەسەر عێراقداو بەمانگای شیردەریش عێراقى بۆ ئابوری ئێران ناوبردوه.
گۆڤارەکە ئاماژهى بهوهداوه، سهربارى ئهوهى حکومەتی عێراق کە چوارچێوەی هەماهەنگی کۆنترۆڵی کردوەو سهربارى نزیکیان لەئێران، بهڵام لەماوەکانی ڕابردودا سازشی گەورەی بۆ حکومەتی ئەمریکا کردوە، بەرپرسانی عێراق ترسیان هەیە سەرنجی واشنتۆن ڕابکێشن، ئەمەش وایکردوە، گروپە چەکدارەکانیان بێدهنگ بكهنو هێرشەکانیان بۆسەر هێزەکانی ئەمریکاو ئیسرائیلیش ڕابگرن.
بهشێكى دیكهى ڕاپۆرتى گۆڤارهكه باسى لهوهكردوه، حکومەتی ئێران لەدوای ڕوخانی ئەسەدو لاوازبونی حزبوڵڵای لوبنانی، هەژمونی کەمبوەتەوە، ئێستاش بەتەواوەتی وابەستەی عێراقە کە وەک دوا کارتی خۆی لەناوچەکەدا بەکاریدەهێنێت، بەتایبەتی لەڕوی ئابورییەوە، هاوكات واشنتۆنیش هاوکاریکردنی حکومەتی عێراق دەقۆزێتەوە، چونكه عێراقیش ترسی هەیە ئەمریکا سزای بەسەردا بسەپێنێت، بۆ ئەوەی زیاتر فشار لەئێران بکات، بەتایبەتی لەڕوی ئابورییەوە.
وهكو گۆڤارەکە جهختیكردوهتهوه، “ئێستا حکومەتی ئەمریکا کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی هەژمونی ئێران لەعێراق، واشنتۆنیش ئەمە دەکات نەک لەڕێگەی هێرشی سەربازیی دژی ئێران لەعێراق، بەڵکو لەڕێگەی بەکارهێنانی دیپلۆماسییەکی چڕو هەڕەشەی سزا کە ڕێگریی لەئێران دەکات عێراق وەک سەرچاوەیەکی دارایی بەکاربهێنێت”.
لهو ڕاپۆرتى گۆڤارەدا ئهوهش هاتوه، “ئێستا عێراق وەک مانگایەکی شیردەرە بۆ ئێران، بەڵام لەڕێگەی فشاری ڕاستەوخۆی ئەمریکاوە دەبڕدرێت، کە بریتی دەبێت لە”سەپاندنی سزاو بەئامانجگرتنی بەرژەوەندیی گروپە چەکدارەکانى لایەنگری ئێران”.
گۆڤارەکە لهكۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا ئهوهشى باسكردوه، “حکومەتی ئەمریکا سەرەڕای ئەوەی سەرنجی تەواوی لەسەر عێراق نییە، بەڵام بڕیاریداوە عێراق لەژێر دەستی ئێران دەربهێنێت، ئێران بەمزوانە عێراق لەدەستدەدات، ئەمریکاش گەورەترین هەژمونی دەبێت لەناوچەکەدا”.




