
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی پارەی وانەبێژانی لە زانکۆ و پەیمانگاکان و خوێندنی ئێوان دیارکرد.
بە گوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە ئاراستەی وەزارەتی خوێندن و توێژینەوەی زانستی کردووە، بڕی کرێی وانە گوتنەوە بەمشێوە دەبێت:.
پڕۆفیسۆر – 7500 دینار
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر – 6500
مامۆستا – 5500
مامۆستای یاریدەدەر – 4500
هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمی باڵا (دوو ساڵ) – 4000
هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمی باڵا (یەک ساڵ) – 3500
هەڵگری بڕوانامەی بهكالۆریۆس – 3000
هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم- پەیمانگە (دوو ساڵ) – 2500

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە